کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میلان گرێبەستێ نوێ دەخاتە بەردەم چالهانئۆگلۆ

.

09:26 PM - 13/01/2021

ئیدارەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی هەنگاوێكی نوێ دەگرێتە بەر لە پێناو پارێزگاریكردن لە تواناكانی هاكان چالهانئۆگلۆی یاریزانی هەڵبژاردەی توركیا و یانەكە، ئەمەش بە بەرزكردنەوەی نرخی ئەو بۆندەی پێشتر پێشكەشی ئەو یاریزانە توركیەی كردبوو.
ناوی ئەو یاریزانە توركیە تەمەن 26 ساڵە پێشتر وابەستەكرابوو بەجێهێشتنی رۆسۆنێری ئەمەش لە دوای گرنگیپێدانی هەر یەك لە یانەكانی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بە تواناكانی ئەمەش دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەسەرەتای ئەم وەرزەوە لەگەڵ ئەو یانە ئیتاڵییە پێشكەشیدەكات.
بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی لاگازێتتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆتەوە: ئیدارەی میلان لە پێناو مانەوەی هاكان گرێبەستێكی نوێی پێشكەشكردووە، كە ساڵانە بڕی 4 ملیۆن یۆرۆ وەك مووچەی ساڵانە پێشكەش بەو یاریزانە توركیە دەكات ئەمە جگە لە پاداشتەی ساڵانە بەو یاریزانە دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە