کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیدان دەستبەرداری تواناكانی دوو یاریزانی نابێت

.

09:25 PM - 13/01/2021

فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید دووچاری كێشەیەكی گەورە لە دەستبەرداربوون لەتواناكانی دوو یاریزانی دەبێتەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی زینەدین زیدانی راهێنەری ئەو یانەیە ركابەری كارەكانی ئەو سەرۆكە لەو بابەتەدا دەكات.
ئەو راهێنەرە فەرەنسییە بەهۆكاری سەرەكی مانەوەی هەر یەك لە ئیسكۆ ئەلاركۆنی ئیسپانی و مارسیلۆی بەرازیلی دادەنرێت كە هەردوو یاریزان بەهۆی دابەزینی ئاستییانەوە پێگەی سەرەكییان لە پێكهاتەی یانەكەیان لە دەستداوە.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی رایگەیاندووە: هەریەك لە ئیسكۆ و مارسیلۆ دوای یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگی ساڵی 2018 ئەو پێگەیەیان لەناو پێكهاتەی یانەكەیان نەماوە ئەمەش وای لە پیرێزی سەرۆكی یانەكە كردووە پێش گەڕانەوەی زیدان دەستبەرداری تواناكانی ئەو دوو یاریزانە بێت، بەڵام رۆژنامەكە هۆكاری ئەو هەڵویستەی زیدانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە راهێنەری ناوبراو ناتوانێت ئەو ئاستە باشەی ئەو دوو یاریزانە لە بیر بكات كاتێكی لەسەردەمی یەكەمی راهێنەرایەتیكردنی میرینگی پێشكەشیان كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە