کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فابینیۆ: لیڤەرپوڵ هەلێكی مێژوویی لەبەردەستدایە

.

09:19 PM - 13/01/2021

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی ئێس ئێن تی ڤی، فابینیۆی یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی رایگەیاند: كە یانەكە هەلێكی مێژوویی بۆ دووبارە بەدەستهێنانەوەی نازناوی پاڵەوانی پریمەرلیگ  لەبەردەستدایە، لیڤەرپوڵ كە لە دوایین سێ یاری خۆیدا بردنەوەی تۆمارنەكردووە بەجۆرێك دوو یەكسان بوون و جارێك دووچاری شكستهاتووە لە هەوڵی ئەوەدایە لە رووبەرووبوونەوەی یانەی مانچستەریونایتد بۆ رێڕەوی بردنەوەكان بگەڕێتەوە كاتێك لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ لە رۆژی یەك شەممەی داهاتوو بەرامبەر یەكتر یاری دەكەن.
سەبارەت بەو ركابەرییەی ئەم وەرزە لەسەر نازناوی پریمەرلیگ دەكرێت ئەو یاریزانە بەرازیلیە ووتی: لەم وەرزەدا زۆرێك لە یانەگەورەكان دەبینین خاڵی زۆر لەدەستدەدات كە نازانین هۆكاری ئەوە كەمی كاتی خۆئامادەكردن بووە لە پێش دەسپێكی وەرز یان ئامادەنەبوونی هاندەرانە لە نێو یاریگا، بۆیە ئێمە وا هەست دەكەین تاكە ركابەرێكمان نیە لە سەر بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوان و هەریەك لە یانەكانی مانچستەریونایتد و مانچستەرسیتی و تەنانەت تۆتنهام و چێڵیش بۆ ركابەرییەكە دەپاڵێوین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە