کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سابالینكا بووە پاڵەوانی تێنسی سەر زەوی ئەبوزەبی

.

09:16 PM - 13/01/2021

پەردە لەسەر ركابەرییەكانی پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی ئەبوزەبی لەسەر ئاستی تاكی كچان هەڵدرایەوەو تیادا ئەرینا سابالینكای بیلاروسی دوای بردنەوەی لە ڤیرۆنیكا كۆدمیرتۆڤای رووسی نازناوی پاڵەوانێتییەكەی بەدەستهێنا، سابالینكای ریزبەندی چوارەمی جیهان زۆر بە بەهێزی یارییەكەی دەستپێكرد و توانی لەماوەی تەنها  26دەقیقە و بە ئەنجامی 6 خاڵ بەرامبەر بە دوو خاڵ ئەو كۆمەڵەیە بەسوودی خۆی یەكلایی بكاتەوە، پێش ئەوەی كۆمەڵەی دووەمیش بەهەمان ئەنجام بباتەوەو یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت، بەمەش سابالینكا بۆ جاری سێیەم بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی ئەبوزەبی و پانزەیەمین بردنەوەی لەسەریەكی لەو پاڵەوانێتیە دەستبەركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە