کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیران رەتیدەكاتەوە بۆ كڕینی ڤاكسین پارە بەئەمریكا و بەریتانیا بدات

.

08:23 PM - 13/01/2021

مەحمود واعزی وتەبێژی نوسینگەی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران رەتیكردەوە وڵاتەكەی پابەند بێت بەوەرگرتنی ئەو بڕە ڤاكسینەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەچوارچێوەی سیستمی (كۆڤاكس) بۆ ئێرانی دیاری كردووە
ئاشكراشیكرد: لەچوارچێوەی ئەو سیستمە بڕی 16 ملیۆن و 800 هەزار ڤاكسین بۆ ئێران دیاری كراوە، كەبەبەهای زیاتر لە 63 ملیۆن دۆلار لەسەر ئێران دەكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆماری ئیسلامی ئێران خۆی بڕیار دەدات كە چ جۆرە ڤاكسینێك بەكار بهێنێت. وتەبێژی نوسینگەی حەسەن رۆحانی باسی لەوەشكرد: وڵاتەكەی بۆ كڕێنی ڤاكسنی كۆرۆنا گفتووگۆكانی لەگەڵ چین و روسیا دەستپێكردووە.
لەلایەكی ترەوە سەعید نمەكی وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند: تاقیكردنەوەی ئەو ڤاكسینەی بەهاوبەشی لەگەڵ كوبا بەرهەمیان هێناوە قۆناغی یەكەم و دووەمی تێپەڕاندووە، باسی لەوەشكرد: وەرزی بەهار ڤاكسینەكەی ئێران ئامادە دەبێت بۆ بەكارهێنان.
پێشتر عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هاوردەكردنی ڤاكسینی كۆرۆنای لەئەمریكا و بەریتانیاوە قەدەغەكرد، هاوكات ئاماژەی بەوەكردبوو:  نابێت متمانە بەفەرەنساش بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە