کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی مەڵبەندی 3 رێكخستنی هەولێر سەردانی رەوتی حیكمەی نیشتمانی كرد

.

07:40 PM - 13/01/2021

وەفدی مەڵبەندی 3 رێكخستنی هەولێر بەسەرپەرشتی دكتۆر رێبوار ئیسماعیل ئەندامانی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3 رێكخستنی هەولێر و  ئەندامیەتی بەشی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی هەولێر سەردانی رەوتی حیكمەی نیشتمانیان كرد و لەلایەن حاجی كاروان بابان ئەندامانی سەركردایەتی رەوتی حیكمە لەهەرێمی كوردستان و نەهلە خەفاجی لێپرسراوی بەشی ژنان لە رەوتی حیكمە و ئومێد نانەكەلی بەڕێوبەری دەزگای شەهیدانی محراب لقی هەولێر پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارەكەدا تیشكخرایە سەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و ئەو دۆخە نەخوازراوە تەندروستییەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هاتۆتەكایەوە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا پرسی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا تاوتوێكرا و تەئكید لەسەرئەوە كرایەوە كە لایەنە كوردییەكان لە بەغدا دەبێت یەك دەنگ و یەك هەڵوێست بن بۆ بەدەستهێنانی مافەڕەواكانی گەلی كورد و دەستەبەركردنی شایستە داراییەكانی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

hcVL1mzoQUg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە