کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی حكومەت: بەمنزیكانە كاتی دابەشكردنی مووچە رادەگەیەنرێت

.

07:07 PM - 13/01/2021

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: وەزارەتی دارایی بەم نزیكانە كاتی دابەشكردنی مووچە‌و ڕێژەی تەمەویلكردنی رادەگەیەنێت.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەدوای كۆتاییهاتنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئامادەكاری كراوە بۆ دابەشكردنی مووچە‌و وەزارەتی دارایی بەمنزیكانە كاتی دابەشكردنی مووچە‌و ڕێژەی تەمویلكردنی دیاری دەكات.
وتیشی: ئێمە ناڵێین لێبڕینی مووچە، بەڵكو بە خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو داهاتەی دەست حكومەت دەكەوێت، تەمویلی مووچە دەكرێت.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم باسی لەوەشكرد: لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە رێكخستنەوەی گرێبەستەكانی خاڵە سنورییەكان كراوە‌و هەر كۆمپانیایەك لە خاڵە سنورییەكان ڕەسمی نەبێت، مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: كە كار لەسەر ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی هەرێمی كوردستان دەكرێت‌و ئەنجومەنی وەزیرانیش هەموو وەزارەتەكانی ڕاسپاردوە، خەرجییەكان ڕێكبخەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە