کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمی نەوت لە كێڵگەی شێخان بۆ 44 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادكرا

.

06:58 PM - 13/01/2021

كۆمپانیای گەڵف كیستۆن رایگەیاند: بەرهەمهێنانی نەوتمان لە كێڵگەی شێخان زیادكردوە‌و ڕۆژانە 44 هەزار بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە بەرهەم دەهێنین.
كۆمپانیای گەڵف كیستۆن پێترۆڵیۆم كە لە كێڵگەی نەوتی شێخان لە هەرێمی كوردستان كار دەكات رایگەیاند: لە ساڵی 2020دا بەتێكڕا رۆژانە 36 هەزار و 625 بەرمیل نەوتمان لە كێڵگەی شێخان بەرهەمهێناوە‌و لە ئێستاشدا رۆژانە 44 هەزار بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە بەرهەم دەهێنین.
بەگوێرەی پلانێكی كۆمپانیاكەش، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی كێڵگەی شێخان لەمساڵدا لەنێوان 40 هەزار بۆ 44 هەزار بەرمیل دەبێت، بەڵام پێدەچێت گۆڕانكاری لە پلانەكەدا بكرێت‌و ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 55 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبكرێتەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە كۆمپانیای گەڵف كیستۆن پلانی هەیە، تاوەكو ساڵی 2025 وەبەرهێنانی زیاتر لە كێڵگەی نەوتی شێخاندا بكات‌و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەو كێڵگەیە بگەیەنێتە 110 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە