کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشنیاری ناردنەوەی 1.5 ملیۆن كرێكاری بیانی لە عیراق دەكرێت

.

05:18 PM - 13/01/2021

پەرلەمانتارێكی عیراق دەڵێت: زیاتر لە یەك ملیۆن‌و 500 هەزار كرێكاری بیانی لە عیراق كار دەكەن، ئەگەر ئەو كرێكارانە بنێردرێنەوە بۆ وڵاتەكانیان هەلی كار بۆ بێكارانی ناوخۆ دەڕەخسێَت.  
فازڵ فەتلاوی ئەندامی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە: زیاتر لە یەك ملیۆن‌و 500 هەزار كرێكاری بیانیی لە عێراقدا هەیە‌و زۆربەیان بە مووچەیەكی زۆرەوە لە وەزارەتەكاندا كار دەكەن.  
وتیشی: لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی داوای لە حكومەت كردووە، لیژنەیەكی هاوبەش لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و كار پێكبهێنێت، بۆ دەركردنی چەند ڕێنماییەك كە ببێتە دەرفەتێك بۆ بێكاران‌و دەرچوانی زانكۆ‌و پەیمانگاكان بۆ ئەوەی هەلی كاریان دەست بكەوێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆدا قسەیان كردووە بۆ ئەوەی سنورێك بۆ هێنانی كرێكارانی بیانی دابنرێت‌و ڕێگەش لەو دیاردەیە بگیردرێت، ئەگەر بێت‌و ئەوانە بنێردرێنەوە بۆ وڵاتەكانیان ئەوا هەلی كار بۆ عێراقیەكان دەڕخسێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە