کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەج و عومرە: ناوی خۆتان لای هیچ كۆمپانیایەك تۆمار مەكەن

.

05:14 PM - 13/01/2021

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج‌و عومرە داوا لە هاوڵاتیان دەكات تاوەكو گەشتەكان بەڕەسمی دەستپێنەكاتەوە، ناوی خۆیان لای هیچ  كۆمپانیایەكی تایبەت بە رێكخستنی گەشتی عومرەكاران تۆمار نەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج‌و عومرە لە هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەكەیدا رایگەیاندوە: دوای وەستانی گەشتەكانی عومرە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 28ی 2ی 2020وە تاوەكو ئێستا، هیچ بریارێكی ڕەسمی لەلایەن وڵاتی سعودیەوە نیە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی عومرە بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان.
بۆیە هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە تاوەكو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەڕەسمی دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە رانەگەێنێت، ئەوە ناوی خۆتان لای هیچ  كۆمپانیایەكی تایبەت بەعومرەكاران تۆمار نەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج‌و عومرە سەرجەم كۆمپانیاكانی حەج و عومرەی ئاگاداركردۆتەوە، كە ناتوانن بەبێ دەرچوونی بڕیاری ڕەسمی هیچ هەنگاوێك بنێن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاساو رێنماییەكان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە