کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەسەن رۆحانی: 7 ملیار دۆلارمان لە وڵاتێك بلۆككراوە

.

05:12 PM - 13/01/2021

سەرۆكی ئێران ئاشكرای دەكات: 7 ملیار دۆلاری ئێران لە وڵاتێك بلۆككراوە، ئەگەر ئەو پارانە ئازاد بكرێن ئەوا دەبێتە پشتیوانییەكی بەهێز بۆ بەهای دراوی نیشتمانی.
حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران لەمیانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی باسی لە كۆتاییهاتنی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كرد‌و وتی: گەلی ئێران بە درێژایی ساڵانی رابردوو رووبەڕووی ئەو ستەمە گەورەیە بوونەوە كە ئەمریكا سەپاندبووی بەسەریاندا.
وتیشی: ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێران، راستەوخۆ دەبێتەهۆی دابەزینی نرخی گۆڕینەوەی دۆلاری ئەمریكی‌و بەرزبوونەوەی بەهای تمەن، بەجۆرێك بەهای دۆلار بەڕێژەی لەسەدا 94 دادەبەزێت.
رۆحانی هەرچەندە ناوی هیچ وڵاتێكی نەهێنا بەڵام وتی، 7 ملیار دۆلاری ئێران لە یەكێك لە وڵاتەكان بلۆككراوە‌و ئەگەر ئازاد بكرێت دەبێتە پشتیوانێكی بەهێز بۆ بەهای دراوی نیشتمانی.
دوای ئەوەی حكومەتی ئێران لەرۆژی 4ی ئەم مانگەدا دەستی بەسەر كەشتیەكی  كۆریای باشووردا گرت، وەفدێكی باڵای ئەو وڵاتە سەردانی تارانی كرد‌و یەكێك لەبەرپرسانی ئەو وڵاتەش وتی، گفتوگۆ لەسەر ئازادكردنی كەشتیەكە‌و ئەو پارانەی ئێران كراوە، كە بەهۆی گەمارۆكانەوە بلۆكیان كردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە