کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میران محەمەد: بۆ رێگری لە خراپتربونی گوزەرانی هاوڵاتیان دەبێت پشتگیری لامەرکەزیی بکەین

.

04:43 PM - 13/01/2021

 د.میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوەدیموكراتییەكانی یەكێتی دەڵێت" کۆبونەوەمان لە گەڵ رێکخراوەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەرفەتێک بوو تا تیشک بخەینەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کە لە ئێستادا بودجەی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق ئاڕاستەی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە و هەموو ئەگەرەکانمان تاوتوێکرد". 

 لەبارەی چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بەگوزەرانی هاووڵاتیان، د.میران محەمەد رایگەیاند "بۆ پێشگیری لە خراپتربوونی بار و گوزەرانی هاوڵاتیان پێمانوایە  سیستمی لامەرکەزی کارگێڕیی و دارایی پڕۆژەیەکە ئاهێک دەداتەوە بە خەڵک، هاوکات جەختمانکردەوە پێویستە هەمووان تێگەیشتنی دروستیان هەبێت بۆ پڕۆژەی لامەرکەزی کە پڕۆژەیەک نیە تەنها بۆ خزمەتکردن بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان یان هەر حزبێکی دیکە بەڵکو  لەبەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵک و حکومەتیشدایە لەبەرئەوەی بەگوێرەی ئەم پڕۆژەیە دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی دەدرێتە پارێزگارێکی گۆڕان و بەڕێوبەرێکی گشتی پارتی یان هەر ناوچەیەکی تر کە داهات و دەسەڵاتەکانی راستەوخۆ بخاتە خزمەت بە ناوچەکەی".

 سەبارەت بەرۆڵی رێكخراوەكانیش ، د,میران محەمەد باسی لەوەكرد "چیتر رێکخراوەکان نەبنە زمانحاڵی حزبەکان و بە ئەرکی نوێنەرایەتی راستەقینەی چین و توێژەکان هەڵبسن، لە میانەی کۆبونەوەیەکی فراواندا دیدی سەرکردایەتی نوێی یەکێتیمان بۆ نوێنەرانی سەرجەم سەندیکا و کۆمەڵە و رێکخراوەکان خستەڕوو. پێمانوایە لە قۆناغی ئێستا و داهاتوشدا پێویستە کۆمەڵە و سەندیکاکان خۆیان لە نوێنەرایەتیکردنی حزبە پشتیوانیەکانیان بەدووربگرن و داکۆکیکار بن لە خواستی توێژەکانیان. بەم ئاراستەیەدا دەتوانرێت کاری رێکخراوەیی متمانە بەدەستبهێنێتەوە  و رێچکەی دروستی خۆی وەربگرێت.

 ئێمە وەکو یەکێتی پشتیوانی هەر پڕۆژە و کارێک دەبین کە بە بێ ئینتیمای حزبی گوزارشت لە خواست و خزمەتی فعلی بکات و هەر بەو چاوە بڕیار لەسەر هەموو چالاکی رێکخراو و کۆمەڵە و سەندیکاکان دەدەین: کە ئایا چەندە سەرکەوتودەبن لە خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵک لە سێکتەر و بوارە جیاوازەکاندا.".

 

35353535335.jpeg

99999999999999999.jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە