کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران گەورەترین كەشتی سەربازی وڵاتەكەی رەوانەی كەنداو كرد

.

03:50 PM - 13/01/2021

 لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی محەمەد باقری سەرۆك ئەركانی سوپای ئێران و لیوا عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە كەشتی مەكران كە بە گەورەترین كەشتی سەربازی كۆماری ئیسلامی هەژمار دەكرێت ، رەوانەی ئاوی كەنداو كرا.
لەو بارەیەوە ئاژانسەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەداوە ، ئامانج لەناردنی ئەو كەشتییە سەربازییە ئەوەیە كە هێزی دەریایی ئێران دەیەوێت بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی لە ناوچەی سنووریەكانی كەنداو و دەریای سوور و گەرووی بابل مەندەب بپارێزرێت.
هاوكات بەپێی راپۆرتێكی سوپای ئێران، كەشتیی مەكران ، بە دوورگەی گەورە ناودەبرێت، قورساییەكەی 121 هەزار تۆنە، سیستمێكی زۆر بەهێزی مووشەكی لەسەر جێگیركراوە و هاوكات كەشتییەكە دەتوانێت هەشتا و دوو هەزار تۆن پشتیوانی سەربازی و جەنگی هەڵبگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە