کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێكخراوی یونیسێف رایدەگەیەنێت كۆلێرا گەیشتۆتە چەند وڵاتێكی عەرەبی

.

04:30 PM - 06/11/2015

پیتەر هۆكینز بەرێوەبەری رێكخراوی یونیسێف لەعیراق هۆشداریدا لەوەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا لەعیراق ببێتە پەتایەكی هەرێمایەتی بەهۆی سەردانی بەملیۆنەها هاوڵاتی ناوچەكە بۆ عیراق.
وتیشی: كۆلێرا لەهەریەك لەوڵاتانی سوریا و بەحرەین و كوەیت بڵاوبۆتەوە و مەترسی لەئارادایە كە ئەو نەخۆشیە بگۆڕێت بۆ پەتایەكی هەرێمایەتی.
ئەو لێدوانەش لەدوای ئەوەدێت كە 2200 حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا لەچەند پارێزگایەكی عیراق تۆماركراوە و بەهۆیەوە 6 كەس گیانیان لەدەستداوە و زۆرینەی تووشبووان هیچ نیشانەیەكیان لەسەر دەرناكەوێت و ئەو نەخۆشیە مەترسیەكی گەورەی هەیە لەسەر مناڵان و بەساڵاچووان و پێدەچێت لەماوەی چەند سەعاتێكدا كەسی تووشبوو گیان لەدەست بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە