کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەئكید لەنوێبوونەوەی رێكخراوەكان كرایەوە

.

03:34 PM - 12/01/2021

 

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢/١/٢٠٢١ کۆبوونەوەی فراوانی لێپرسراوی مەکتەب و بۆردەکانی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی ی.ن.ک لەگەڵ لێپرسراوانی لقی سلێمانی رێکخراوەکانی سەر بەمەکتەب بەڕێوەچوو.

لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە د.میران محمد لێپرسراوی مەکتەب و ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەهمی بورهان لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە پیشەییەکان و ژینۆ محمد لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە جەماوەرییەکان ئامادەیبوون لەگەڵ لێپرسراوی لقەکانی رێکخراوەکانی سەر بەمەکتەبی رێکخراوەدیموکراتییەکان گفتوگۆ لەسەر نوێکردنەوەی ئامارو کاری رێخراوەیی و پەیڕەوی کاری نوێی مەکتەب کرا، بەئاڕاستەی خزمەتی زیاتری چین و توێژەکانی کۆمەڵگەو هاوڵاتیان بەگشتی، کە لەدوای کۆنگرەی نوێبوونەوەوە، کاری لەپێشینەی (ی.ن.ک)ە.

لەو گفتوگۆیەدا لێپرسراوی لقەکانی رێکخراوەکان، پێشنیارو داواو کارنامەکانیان خستەڕوو، هەروەک گوێ لەرەخنەو گلەییەکانیش گیران، دواتریش لەلایەن لێپرسراوی مەکتەب و لێپرسراوانی بۆردەکانەوە، رونکردنەوەی پێویست لەسەر شێوازی کاری ئایندەی رێکخراوەکانەوە خرایەڕوو و داوایانکرد، بێ گوێدانە بیرکردنەوەی سیاسی و ئایدۆلۆژی، خزمەتی هەمووان بکەن و ببنە پێشەنگ بۆ کاری نمونەیی و پشتگیری کردنی داواو داخوازی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە.

جێی ئاماژەیە، پاش دەستبەکاربوونی ستافی نوێی سەرپەرشتیارانی مەکتەبی رێکخراوەدیموکراتییەکان، کۆبوونەوەی خوولی بەردەوام بڕیاری لێدراوە، ئەویش بەئامانجی زیاتر خزمەتکردنی رێکخراوەکان و چین و توێژەکان و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکاروباری رێکخراوەکان و نوێکردنەوەی کاروباری رێکخراوەیی.

WhatsApp Image 2021-01-12 at 3.28.15 PM.jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە