کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆزەخانەی ئەمنەسورەکە زیاتر لە ١٠ هەزار کتێبی گەیاندە شاری کۆبانێ

.

03:29 PM - 12/01/2021

مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە؛ لەچوارچێوەی هاوکارییە کلتورییەکانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان؛ زیاتر لە ١٠ هەزار کتێبی لە چوارچێوەی کەمپینێک لەناوەندە رۆشنبیرو زانکۆ و کەسایەتی و کتێبخانەتایبەتەکەی هەڤاڵ مام جەلال پێشکەش بەکتێبخانەی گشتی کۆبانێ کرد.

ئاکۆ غەریب، بەڕێوبەری مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە.

ئاماژەی بەوەدا کە جگەلەوەی چەند جارێک لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکەوە کەمپینی کۆمەک راگەیەندرا بۆ رۆژئاوای کوردستان و وێستگەی کۆکردنەوەی راگەیاندنی ئەوکەمپینانان مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکەبووە؛ لەهەمان کاتدا بیرمان لەوەکردۆتەوە کە چۆن پشتگیری کلتوری رۆژئاوابکەین؛ بۆ ئەومەبەستەش یەکێک لە پڕۆژەکانمان؛ بیرۆکەی دامەزراندنی کتێبخانەی گشتی بوو لە شاری کۆبانێ؛ و مۆزەخانەکەمان بەشێوەیەکی رەسمی لە راگەیەندراوێکدا، پڕۆژەی کۆکردنەوەی کتێب و سەرچاوەزانستییەکان بڵاوکردەوە و لەماوەی سێ ساڵ-دا توانیمان لە ڕێگەی ناوەندە رۆشنبیرو زانکۆ و کەسایەتی و کتێبخانە تایبەتەکەی سەرۆک مام جەلال؛ زیاتر لە ١٠ هەزار کتێبمان کۆکردەوە و پلانیشمان هەیە پشتگیرییە کلتورییەکانمان بۆ خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامبێت و واش بڕیارە لە رۆژئاوای کوردستان لە ناوەندە پەروەردەییەکان بەشی سۆرانی بکرێتەوە و بۆ ئەومەبەستە لە پڕۆژەی ئایندەماندا بڕیارە مەنهەجی (ئەلف و بێێ)ی کوردی بۆ قۆناغی سەرەتایی؛ ئامادەبکەین، لەگەڵ بەشێک لە مەنهەجی خوێندنی زانکۆکانی هەرێم بەتایبەت مەنهەجەکانی کۆلێژی ئاداب بەشی زمانی کوردی و هەندێک کۆلێژی تر.

لەم کەمپینەشدا ٤٤ لایەن و کەسایەتی بەشداربوون.

WhatsApp Image 2021-01-12 at 10.50.30 AM.jpeg

WhatsApp Image 2021-01-12 at 10.50.32 AM (1).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-12 at 10.50.32 AM.jpeg

WhatsApp Image 2021-01-12 at 10.50.33 AM.jpeg

WhatsApp Image 2021-01-12 at 10.50.31 AM.jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە