کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیرۆزبایی لاهور شێخ جەنگی بۆ ساڵیادی دەرچوواندنی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ

.

11:27 AM - 12/01/2021

بەڕێزان سەرنووسەر و سکرتاریەتیی نووسین و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ. بە بۆنەی یادی بیستونۆیەمین ساڵڕۆژی دەرچواندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ-وە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ ئەکەم.

دەرچوواندنی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی وەك ئەم ڕۆژنامەیە، سەرباری ئەوەی داهێنانێکی بێ وێنەی ڕاگەیاندنی ی.ن.ك بوو لەو سەردەمەدا، دەستکەوتێکی مەزنیش بوو بۆ ڕۆژنامەگەریی کوردیی و بواری ڕوناکبیری و ئەدەبی. بۆیە هەر زوو ژمارەیەکی بەرچاوی ڕوناکبیران و ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی کۆکردەوە بە جیاوازیی بیروبۆچوونی سیاسییانەوە، بەوەی فەزایەکی بێ وێنەی ئازادیی بیر و ڕادەڕبرینی هێنابووە ئاراوە.

هیوادارم ڕۆژنامەکەتان هەر لە پێشکەوتن و گەشەدا بێت و هەروەك هەموو قۆناغەکان، بەشدارێكی بەرچاو بێت لە خستنەڕووی ڕاستییەکان و ڕەخنەی بنیادنەر، هەمیشە پرەنسیپی چەپکە گوڵەکە تیادا ڕەنگ بداتەوە لە نووسین و بابەتەکانیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە