کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیرۆزبایی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی بۆ ساڵیادی كوردستانی نوێ

.

09:25 PM - 11/01/2021

 

   برای بەرێز و خۆشەویست كاك محەمەد كەریم سەرنووسەری كوردستانی نوێ‌

هەڤاڵانی سكرتاریەت، دەستەی نووسەران، سەرجەم رۆژنامەنووس و كارگێرانی كوردستانی نوێ.

بە سڵاوێكی گەرمەوە یادی كوردستانی نوێتان پیروز بێت. هیوادارین ئەم دیارییە بەنرخەی سەرۆك مام جەلال بۆ رۆژنامەوانیی كوردی و ئەم تەلارە بەرزەی راگەیاندنی یەكێتی هەر لە بەرزی و گەشەكردنی بەردەوامدا بێت. بەرنامەی داهاتووشتان بۆ پەرەپێدانی سەركەوتوو بێت و بێگومان مەكتەبیش هاوكار و پشتیوانتان دەبێ لەو ئەركە پیرۆزەدا.

هیوادارین ساڵی داهاتوو، لە یادی سێ دەیەی كوردستانی نوێدا قەرەبووی یادی ئەمساڵیش بكەنەوە كە بەهۆی تەگبیرەكانی كۆرۆناوە مەراسیم رێك ناخەن.

ئومێد دەكەین، بە هەموومانەوە، پشتیوانی دیاریكردنی رۆژێكی گشتی بۆ راگەیاندنی یەكێتی بین كە رەمز بێت بۆ یەك خیتابی و یەك تیمی لەمەودوای راگەیاندنەكەمان لە قۆناغی نوێبوونەوەدا. 

بەم بۆنەیەوە بە تێكرایی خۆتان بۆ كۆنفرانسی راگەیاندنی یەكێتی ئامادە بكەن كە بەگوێرەی بڕگەی (6) لە ماددەی (5) لە پەیڕەوی ناوخۆ، پێویستە ساز بكرێت و بەدڵنیاییەوە كوردستانی نوێ و میدیای كاغەزی یەكێتی بە گشتی، بەشدارێكی كارا دەبێت تێیدا.

 دووبارە پیرۆزە لە هەموو تێكۆشەرانی دێرین و ئێستا و ئایندەی كوردستانی نوێ.


مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە