کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جوان ئیحسان: كوردستانی نوێ پێگەی تایبەتی خۆی هەیە

.

09:20 PM - 11/01/2021

 

دکتۆر جوان احسان فوزی بەبۆنەی 30 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ، سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كادیر و كارمەندەكانی دەكات، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان، سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كادیر و كارمەندە دڵسۆزەكانی رۆژنامەی( كوردستانی نوێ )

سڵاوێكی گەرم..

لەیادی (30)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەکەتاندا لەناخی دڵمەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم، ھیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ دەستپێشخەرییەکی گرنگی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو بۆ ڕەوتی ڕۆژنامەگەری کوردی ، بووە جێگای بایەخی خوێنەرانی کوردولەڕۆژگاری دامەزراندنییەوە هەتا ئەمڕۆ بەوپەڕی گرنگی و ڕاستگۆییەوەلێی دەڕوانن و هەمیشە لەناوبڵاوەکوردییەکاندا سەنگ وقورسایی تایبەت بەخۆی هەبووەو بەبێ جیاوازی بووەتە هۆکاری بڵاوکردنەوەی ڕەخنەوبیروڕای جیاوازی ڕۆشنبیران ونووسەران ، ئومێد دەكەم كوردستانی نوێ لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی تەمەنی نوێی ژیانی رۆژنامەگەریی خۆیدا هەر لەپێشكەوتن و تاوسەندن و درەوشانەوە و گەشەسەندنی زیاتردابێت دوبارە پیرۆزبایتان لێ دەکەم هیوای سەرکەوتن وبەرەوپێشچونی زیاترتان بۆدەخوازم .

دکتۆر جوان احسان فوزی 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە