کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵ وەرینی کابینەی ترامپ پێش وەرزی پایزی تەمەنی

.

06:54 PM - 09/01/2021


‎سیستمی دیموکراسی لە یٔەمریکا  بێ وێنەیە، یٔەگەر چی یٔەم سیستمە پێشتر لە یٔەوروپاوە هێنراوە، بەڵام دۆزەرو دامەزرینەرانی سیستمی سیاسی یٔەمریکا مێژوەکەی دەگەڕێننەوە بۆ سالی۱۷۸۷ کە ماوەی  زیاتر لە چوار مانگی خایاندوە تا لە رۆژی ۱۷ یٔەیلولی سالی ۱۷۸۷ راگەیەندراوە و لە لایەن ٥٥ نوێنەر لە کۆنفرانسێکی دەستوریدا قبول کرا. لەو کاتەوە تا رۆژی یٔەمڕۆمان ۲۷ جار راست کردنەوە یان زیاد کردنی بۆ یٔەم دەستورە کراوە، کە بە (27 Amendments) دەناسرێت.
‎لەو دەستورەدا  چۆنیەتی دەنگدان بۆ سەرۆکی وولات و دەستەلاتەکانی دیار کراوە، لەهەمان کاتدا یٔەرك و مافی سەرۆك وەك کەسی یەکەمی ووڵات و لێپرسراوی هێزە سەربازیەکانی یٔەمریکا دیاری کراوە .
‎هەر کاندیدێک بۆ سەرۆکایەتی یٔەمریکا  دوای یٔەوەی دەنگی ۲۷٠ لە کۆلێجی دەنگدان بە دەست دەهێنێت، لە رۆژی ۲٠ کانوونی دووەم سوێندی یاسایی دەخوات و دەبێتە سەرۆك. بەلام سەرۆك دوای یٔەوەی سوێندی یاسای لە بەردەم یٔەندامانی هەر دوو یٔەنجومەنی پیران و یٔەنجومەنی نوێنەران دەخوات یٔیدی لەو ساتەوە لێپسراوە بەرامبەر یٔەو سوێندەی کە دەی خوات. هەر بۆیە دەزانێت هەر لادانێک لەو سوێندە لێپرسینەوەی یاسایی  بەدواوەیە، جا یٔیتر یٔەوە دەکەوێتە سەر یٔەو تاوانە یان یٔەو لادانەی کە لە دەستوردا دەی کات. سەرۆك دوای تەواو بوونی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی لە دەریٔەنجامی هەلبژاردن، دەبێت یٔامادە بێت بۆ گواستنەوەی دەستەلات لە سەرۆکێکەوە بۆ یٔەوی تر بە شێوەی یٔاسای و یٔاشتیانە و  دوور لە هەموو کێشەیەکی نایاسایی .
‎سەرۆکی یٔێستای یٔەمریکا (دانلت  ترامپ) دوای یٔەوەی لە هەلبژاردنەکانی مانگی یانزەی سالی ۲٠۲٠بەرامبەربەر ڕکەبەرەکەی (جۆبایدین)ی نوێنەری پارتی دیموکراتەکان بەرێژەیەکی بەرچاو دۆرا . بەلام دانڵت ترامپی نوێنەری پارتی کۆماریەکان یٔەو یٔەنجامەی قبول نەکرد، پرۆسەی هەلبژاردنی لە چەند ویلایەتیکی یٔەمریکای بە گزی و ساختە تاوانبارکرد و یٔامادە نەبوو یٔەو یٔەنجامانە قبول بکات، هەر بۆ یە زیاتر لە ٦٠ تانەی لە یٔەنجامەکانی هەلبژاردن لە وولایەتەکانی پەنسلڤانیا و جۆرجیا و مشگن و یٔەریزۆنا دا، بەلام لە بەر نەبوونی هیچ بەلگە یەك یٔەو تانانە لەلایەن دادگای باڵای یٔەو ویلایەتانە و دواتر لەلایەن دادگای باڵای یٔەمریکاش رەتکریەوە، سەرجەم تانە کانیش بێ یٔەنجام بوو. بەلام دانڵت ترامپ بە هۆی یاری کردن بە سۆزی یٔەو هەوادارانەی کە لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگ باوەڕیان بە سەرۆکەکەیان کرد و لەو ماوەیەدا وا تێگەندران کە دەنگەکانیان دزراوە و یاری بە سیستمی دەنگدان کراوە وە یٔەنجامەکان گۆردراوە . یٔەم جەماوەرە بە دوور نە بوون لە چەند یٔەندامێکی یٔەنجومەنی نوێنەران و چەند یٔەندامی یٔەنجومەنی پیران کە پشتگیریان لە سەرۆکە خاوەن پێگە جەماوەریە زۆرەکەیان دەکرد، لە باوەردا بوون پشت گیریکردنی دانڵت تڕامپ بۆیان دەبێتە هۆی هەلبژادنەوایان لە پرۆسەی دانگداندا، هەروەها باوەریان وابوو پانتای جەماوەری سەرۆکی یٔەمریکا یٔێجگار گەوەریە و پشت بەستن  بە سەرۆك دۆنالت ترامپ بەواتای بەدەست هێنانەوەی کورسیەکانیانە، هەر بۆیە لە زۆر بەی هەرە زۆری کەیسەکانیاندا پشتگیری یٔەو بوون، تا یٔەو ساتەی هەموو شتەکان لە ماوەی تەنها یەك کات ژمێردا گۆڕا و زۆر بەی هەرە زۆری یٔەم یٔەندامانە لە هەوڵی یٔەوەدا بوون خۆیان لە یٔەجێندای داناڵت ترامپ دور بەخەنەوە. یٔەوەش دوای یٔەوەی لایەنگرانی سەرۆکی یٔەمریکا لە سەر دوای سەرۆک ترامپ هێرشیان کردە سەر گەورەترین دەزگای یاسا دانان لە یٔەمریکاو جیهاندا، یٔەم هێرشە لە دوای یٔەو خۆپیشاندانە هات کە ترامپ داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد، خۆپیشدان یٔەنجام بدەن و ڕێگری بکەن لە یەکێك لە هەرە دیموکراتیترین پرۆسەی  راست کردنەوە دەنگەکانی زانکۆی دەنگدان لە کۆبوونەوەیەکی پرتۆکۆلی هاوبەشی  هەر دوو یٔەنجومەنی  پیران و نوێنەران .
‎یٔەم هێرشە بۆ سەر بارەگای گۆنگرێسی یٔەمریکا و شکاندی یٔاسایشی یٔەو دەزگا تەشریعیە، هێرش کردنە سەر پۆلیس و کارمەندانی یٔەو دەزگایە و شکاندنی شکۆی دیموکراتی لە یٔەمریکادا، لەبەر چاوی کامیراکاندا رەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، هەروەها یٔەو هێرش و پەلامارانە بۆ چوونی زۆرێك لە یٔەندامانی یٔەنجومەنی نوێنەران و  یٔەنجومەنی پیرانی گۆڕی کە لە کاتی یٔەو هێرشانەدا بە پەلە لە هۆلی کۆبوونەەکان دورخرانەوە.
‎یٔەم هێرشە بووە هۆی گیان لە دەست دانی پێنج کەس و بریندار بوونی زیاتر لە ۱٤ پۆلیس، هەروەها زیان گەیاندن بە بارەگای کۆنگرسی یٔەمریکا. یٔەم هێرشە بوە هۆی یٔەوەی سەرۆکی یٔەمریکا ناچار بکات کە داوا لە لایەنگرانی خۆی بکات بارەگای گۆنگرێس جێبهێڵن، بەلام درەنگ هاتنی یٔەم داوایە وای کرد کە یٔەندامانی پارتی کۆماری خۆیان لە سەرۆك دوور بخەنەوە و دژی یٔەم کارە کاردانەوەی قورسیان هەبێت، لە هەمووشی زیاتر زیانی گەیاندە یٔەو حکومەتەی کە تەنها ۱٤ رۆژی ماوە مابوو، یٔەو هێرشە وایکرد چەندین لە یٔەندامانی کابینەکەی خۆیان لە ترامپ بەدوور بگرن لە ماوەی ۲٤ کاتژمێر دا چەندین یٔەندامی کابینەکەی دەستیان لە کار کێشایەوە و دژی یٔەو کردارە نادیموکراتیە  خۆیان یەك لا بەکەنەوە و خۆیان بە دوور بگرن لەو یٔاگرەی کە لە گیانی حکومەتەکەی دانلت ترامپ کەتووەتەوە، لە هەمان کاتیشدا داناڵت ترامپیش لە بەردەم یٔەگەری دور خەستنەوەی لە  دەستەلات لە ڕێی بەرگەیەکی دەستوری کە ڕێگا نادای بە کەس بە بەکار هێنانی دەستەلاتەکانی بە شێوەیکی نا راست.
‎لەیٔێستاشدا بەشێکی زۆری یٔەندامانی کابینەکەی لەو هەوڵەدان کە لەگەڵ جێگری سەرۆك ماێك پنس، تڕامپ لە دەستەڵاتەکانی دامالن و دووری بخەنەوە لە دەستەڵات.
‎لە یٔەگەری لانەدانی لەلایەن یٔەندامانی کابینەکەیەوە، ترامپ ڕووبەڕووی لە دەستەڵات لادان دەبێتەوە لەلایەن کۆنگرێس، بەمەش ترامپ دەبێتە یەکەم سەرۆک لە مێژووی یٔەمریکادا کە دوو جار لە دەستەڵات لا ببرێت لەلایەن کۆنگرێسەوە


‎تەها ئالان
‎واشنتن دی دسی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە