.
11:44 AM - 09/01/2021
کیوئانۆن ، تیوری پیلان
كاروان شێخ عوسمان
پەلاماردانی کاپیتۆڵ هەروا کاردانەوەیەکی لایەنگرانی ترەمپ نەبوە بەڵکە بەرنامەیەکی پێشوەختەی هەوادارانی ئەم جولانەوەیە بوە کە هەڵهێنجراوی راسترەوە توندرەوکانە و بەشێکە لە راسیزم و بۆ سەرنج راکێشانی لایەنگر و هەواداری زیاتریش ئەمان تەرکیزیان لەسەر دژایەتی کردن وتۆمەت بەخشینەوەیە لە دژی هەموو خەلکێک کە لەگەڵ ئەوان نەبن و سەرەتا بە چەند کەسایەتییەکی سیاسی و ناودار و هونەریی
دەستیان پێکردوە و تۆمەتی (Pedophile)مناڵ باز و شەیتان پەرستیان دەخەنە پاڵ ! وەک چۆن کاتی خۆی هیتلەر بە دژایەتی کۆمۆنیست و جووەکان سەرنجی دیان و بگرە ئیسلامیش ڕاکێشا و پەرەی بە بیری ناسیونالیم دا ئاوها جوڵانەوەی کیو ئانۆن کە ئێستا ترەمپ بە رابەی خۆیان دائەنێن، دەویەوێت بە هەمان رێجکەی هیتلەر وپارتی نازی ئەلمانیا کار بکەن و گێچەڵێک بۆ ئەمریکا و ئەوروپا و جیهان دروست بکەن !. لە زانیارییەکانی ویکی پیدیادا هاتوە هەوادارانی ئەم جوڵانەوەیە دەڵێن رۆژێک دێتە پێشەوە بە ناوی (Storm) واتەگەردەلول بە سەرکردایەتی ترەمپ هەزارەها کەسایەتی سیاسی و ناودار دەستگیر دەکرێن کە کۆمەڵگەی ئەمریکییان لە کەدار کردوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە