.
06:03 - 07/01/2021
ناوی مستەفای کوڕی مەلا عەزیزە، لە ساڵی ۱۸٦٦ لە سلێمانی لەدایك بووە،ساڵی ۱۹۲٠ کرا بە سەرۆکی دادگا لە ئەستەنبوڵ بە غیابی حوکمی لە سێدارەدانی بۆ ئەتاتورک و سەرانی ئیتیحادی تەرەقی و ئەنوەر پاشا و تەلعەت پاشا جەمال پاشا دەرکرد، ساڵی ۱۹۲۱ گەڕایەوە سلێمانی و ڕۆژنامەی بانگی کورستان دەرکرد، کاتێک کە شێخ مەحموودی حەفید لە دوای مانگی ئەیلوولی ۱۹۲۲ گەڕایەوە سلێمانی و بووە پاشای کوردستان، لە ۱٠ ـ۱٠ ـ ۱۹۲۲ کابینەی دووەمی فەرمانڕەواییەکەی دامەزراند، مستەفا پاشای کردە وەزیری مەعاریف واتە پەروەردەی ئێستا و ئەویش خزمەتێکی زۆری خوێندەواریی کرد لە کوردستان و گەلێک قوتابخانەی تازەی کردەوە. ڕۆژنامەکەیشی کردە زمانحاڵی حکومەتەکەی شێخ مەحموود و ناونرا ڕۆژنامەی ڕۆژی کوردستان، لە ۲۵ ـ ۱ ـ ۱۹۳٦ دا لەتەمەنی ۷٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوەو لەگردی سەیوان بەخاک سپێردراوە.
• یەکەم وەزیری پەروەردە (مەعاریف)لە مێژووی کوردا
• بە غیابی حوکمی لە سێدارەدانی دەرکرد بۆ مستەفا کەمال ئەتاتورک
• دژی ئیتیحادی و تەرەقێکان بووە
• زاوای حسێن پاشای خەندانە واتە مێردی خوشکی شەریف پاشایە
سەرچاوە ـ سەرچڵ یونس
فۆتۆ: شۆڕش وەهبی





لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە