کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی هاوكارو پشتیوانی سەندیكای هونەرمەندان دەبێت

.

03:19 PM - 06/01/2021



ئەمڕۆ دوو شەممە  ٦/١/٢٠٢١ نەقیب و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، سەردانی فەهمی بورهان لێپرسراوی بۆردی رێکخراوەپیشەییەکانی مەکتەبی رێکخراوەدیموکراتییەکانی (ی.ن.ک)یان کردو لەسەر چەند بابەتێک گفتوگۆیان کرد.

لەدانیشتنەکەدا ، نیاز نوری نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، باسی  لە دۆخی سەندیکاو کێشەو گرفتەکانیان و پەیوەندییاکانی سەندیکا کرد لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  داوایکرد، مەکتەبی رێکخراوەدیموکراتییەکانی یەكێتی زیاتر هاوكارو پشتیوانیان بێت  لەباشترکردنی ئەو پەیوەندیانەو دابینکردنی پێداویستی و خواستی هونەرمەندان.

 دواتر فەهمی بورهان رایگەیاند، سەندیکای هونەرمەندان سەندیکایەکی گرنگ و چالاکیش بووەو داوادەکەین بەبێ جیاوازی سیاسی، زیاتر خزمەتی هونەرمەندان بکەن، هەموو پشتیوانییەکی مەکتەبی رێکخراوەدیموکراتییەکان و بۆردی رێکخراوە پیشەییەکانی بۆ دوپاتکردنەوە.

دواتر وەفدی سەندیکای هونەرمەندان سەردانی  میران محمد لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوەدیموکراتییەکانی (ی.ن.ک)ی کردو پشتیوانی خۆی و مەکتەبی رێکخراوەدیموکراتییەکانی بۆ دوپاتکردنەوە.

WhatsApp Image 2021-01-06 at 1.11.24 PM (2).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-06 at 1.11.23 PM (2).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-06 at 1.11.22 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-06 at 1.11.22 PM.jpeg

WhatsApp Image 2021-01-06 at 1.11.23 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-06 at 1.11.23 PM (3).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-06 at 1.11.23 PM.jpeg

WhatsApp Image 2021-01-06 at 1.11.24 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-06 at 1.11.24 PM (2).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-06 at 1.11.24 PM (3).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-06 at 1.11.25 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-06 at 1.11.27 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-06 at 1.11.27 PM (2).jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە