کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی گەشبینی هۆكاری تەمەن درێژییە

.

08:38 PM - 01/01/2021

بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانستی ئەمریكی دەركەوتووە ئەو كەسانەی زیاتر گەشبینین زیاتر دەژین و تەمەنیان درێژتر دەبێت بەراورد بەو كەسانەی بۆچوونیان بەرامبەر ژیان نەرێنیە.
بەپێی ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە كەلەلایەن رۆژنامەی ئێكسپرێس بڵاوكراوتەوە دەركەوتووە ئەو كەسانەی گەشبینن زیاتر دەژین تاوەكو تەمەنی 85 ساڵی و بەرەو سەرەوە.
پسپۆڕان گەیشتنە ئەو ئەنجامە بەهۆی لێكۆڵینەوە لەدوو كۆمەڵە خەڵكی ئەوانیش 70 هەزار ژن و 1500 پیاو و رێژەی گەشبینیان و تەندروستی گشتیان پێوراوە و پرسیاری ڕاهێنانی وەرزشی و ژەمە خۆراك و بڕی جگەرەكێشان و خواردنە كحولییەكانیان لێكراوە و دەركەوتووە ئەو پیاوانەی گەشبینین بەرێژەی لە11% و ژنانی گەشبین بەرێژەی لە15% زیاتر دەژین و تەمەنیان درێژدەبێت بەراورد بەكەسانی دیكە كە ئاستی گەشبینیان كەمترە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە