کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رەفتاری بەكاربەر، لەنێوان هەڵئاوسان و داكشانەوەدا

عیماد مەحمود

08:52 PM - 24/12/2020

 

عیماد مەحمود

بەهۆی ئەو گۆڕِانكارییانەی كەبەسەر بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكیدا هاتووە، بەبڕیاری بانكی ناوەندی و وەزارەتی داراییەوە، بەرەو حاڵەتێكی دەگمەنی ئابوری دەڕۆین،كەئەویش سەرهەڵدانی دوو دیاردەی یٔابوری دژبەیەكە،لە یەك كات و زەمەندا.

هەڵئاوسان چییە؟ 

دیاردەیەكی ئابورییە،كە تێیدا نرخی شمەك و كاڵاكان،بۆ یٔاستێكی زۆر بەرز دەبێتەوە،هۆكاری ئٔەمەش لەدەستدانی هێزی كڕینی دراوی نیشتیمانیە.

ئەم دیاردەیە،لەئێستا خەریكە بەرەو ڕووی هەنگاو دەنێن، بەهۆی ئەو حاڵەتەی كەلە سەرەوە ئاماژەمان پێداوە. لەلایەك ڕەفتاری بەكاربەر لەبەدەستهێنانی كاڵاو شمەك لە لایەكی ترەوە بوونی دیاردەی هەڵئاوسانی بازاڕەكان، بەپێی ئامارەكان رێژەی هەڵئاوسان لە عێراقدا بە(104%) دەخەمڵێنرێت،ئەم گۆڕانكارییانەش رێژەی هەڵئاوسانەكە بەرزتردەكاتەوە.

داكشانەوە چیە؟

دیاردەیەكی ئابورییە،هۆكاری سەرهەڵدانی زۆری شمەك و كاڵایە لەناوخۆدا و لەبەرامبەردا كەمی پارەیە لەلای بەكاربەران.بەمانایەكی تر،كەمی خواست بەبەراورد بەخستنەڕوو.شایانی باسە مووچەخۆرانی هەرێم لە(2020)دا تەنها پێنج مووچەیان پێدراوە، بە لێبڕینی ڕێژەی(21%)ی مووچەخۆران.لەهەمانكاتدا بەپێی یاسای بودجەی گشتی ساڵی دارایی(2021) بۆ هەموو فەرمانبەران ومووچەخۆران لێبڕین بەڕێژەی جیاواز دەبێت.هەموو ئەمانە كاریگەریان هەیە لەسەر كەمبونەوەی بڕی پارە لەدەستی بەكاربەراندا وسەرئەنجام كەمبونەوەی خواست دەبێتەهۆی دروست بوونی دیاردەی داكشانەوەو بێ بازاڕی.

كورت و پوخت:

بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەی بەهای دینارەوە، هەڵپەیەك لە هەڵسوكەوتی بەكاربەرانەوە دروست بووە،خەریكە دەكەوینە نێو دیاردەی یەكەم.دیاردەی دووەمیش كەداكشانەوەیە.

بەهۆی نەبوون و كەمی پارە لەلای بەكاربەران، هەمان ترس لای  فرۆشیاران وبەرهەمهێنەران سەرهەڵدەدات. ڕەنگە ئەم دیاردەیە لەهەركاتێكدا بوونی هەبێت و توانای بەكاربەر بۆ كڕینی كاڵاوشمەك لاواز بكات.

كەواتە ئەگەر،بەكاربەران هۆشیارانە ڕەفتار بكەن، هەرگیز ترس لەڕوودانی دیاردەی هەڵئاوسان دروست نابێت،بەو جۆرەی كە پێشبینی دەكرێت.

*ئابوریناس

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە