کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەزاندنی بەهای دراو مانای چی یە؟

.

10:36 AM - 20/12/2020

دابەزاندنی بەهای دراو مانای چی یە؟

سەرکۆ یونس*

هەندێ جار دەوڵەتان، پەنا دەبەنە بەر بڕیاری دابەزاندنی بەهای دراوی نیشتیمانیان،لەپێناو دوبارە گەڕاندنەوەی هاوسەنگی لەتەرازووی بازرگانیدا.
کەمکردنەوەی بەهای دراو،بریتییە لەدابەزاندنی نرخی یٔاڵووێری فەرمی دراوێک بەرامبەر بەدراوێکی تر(دۆلار).بەشێوەیەک زیادکردنی چەند یەکەیەک لەدراوی نیشتیمانی بەرامبەر بەیەکەیەک لەدراوی بیانی.
بۆ نمونە پێشتر لەبانکی ناوەندی (100)دۆلار بە(119000)هەزار دینار دەفرۆشرا،بەڵام دوای بڕیاری حکومەت وبانکی ناوەندی لەیٔێستادا (100)دۆلار بەرامبەر بە (145000بۆ 147000)هەزار دینار دەفرۆشێت.واتە نزیکەی (25%) بەهاکەی لەدەستداوە.لەدەستاودەستکردنی بازاڕیشدا ڕێژەکە بەرزدەبێتەوە بۆ نزیکەی (30%)
کەمکردنەوەی بەهای دراو،ڕاستەوخۆ لەژێر دەستەڵاتی یٔیداری دەوڵەتدایە،کەدیاری دەکرێت بەبریاری حکومی.
بەڵام کاتێک نرخی یٔاڵووێری دراو لەژێر چەتری هێزی خواست و خستنەڕودا بێت،واتە دەریٔەنجامی کارلێککردنی خواست وخستنەڕوو لەبازاڕی نەختینەیی،بەبێ دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی دەوڵەت.

پاڵنەرو یٔامانجەکان:
کەمکردنەوەی بەهای دراوی نیشتیمانی،بەیٔامانجی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی لەتەرازووی بازرگانی و کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەدا هەنگاوێکی گونجاوە.
هەروەها یٔەم سیاسەتە،هاوکاری کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر یەدەگی بانکی ناوەندی دەکات لە دراوی بیانی،یٔەمەش یەكێک بووە لەبیانووەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی عێراقی، کەبەهۆی خەرجییە زۆرو بەربڵاوەکانی حکومەتەوە،یەدەگی دراوی بیانی لەژێر مەترسی کەمبوونەوەدایە و لەیٔێستادا یەدەگی دراوی بیانی لەبانکی ناوەندی نزیکەی ( 70 ) ملیار دۆلارە.
دابەزاندنی بەهای دراوی نیشتیمانی،دەبێتەهۆی بەرزبونەوەی نرخی شمەک و کاڵای هاوردەکراو،یٔەمەش قەبارەی کڕینی شمەکی هاوردەکراو دیاری دەکات،خواست لەسەر بەرهەمی ناوخۆ زیاد دەکات.بەڵام لەعێراقدا بازاڕەکان بە شمەک وکاڵای هاوردەکراو خنکێنراون،زیاتر لە(90%)ی هاوردەیە و بەرهەمی ناوخۆ لەیٔاستی پێویستدا نیە،یٔەوەی هەیە تەنها ڕێژەیەکی کەم لەخواست پڕدەکاتەوە.
یٔەگەر یٔەم هەنگاوە سەرکەوتوو بێت،مانای وایە قەبارەی هاوردەکراو کەمدەبێتەوە،یٔەو بڕە پارانەی کەپێشتر دەچووە دەرەوە کەم دەبێتەوە و لەناوخۆدا دەستاودەست دەکرێت. بەمەرجێک یٔابوری نیشتیمانی توانای وەڵامدانەوەی خواستی هەمووەکی هەبێت،لەهەمانکاتدا توانای کێبڕکێ ی شمەکی هاوردەکراوی هەبێت.یٔەگەر هاوردەکراو کەمی کردو هەناردەکراوەکان زیاد بوو واتە گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ تەرازووی بازرگانی دێتە دی.بەڵام لەبەریٔەوەی یٔابوری عێراق لەتەرازووی بازرگانیەکەیدا بەڕێژەی زیاتر لە(90%)تەنها نەوتە،بەرهەمی تری نی یە لەتای هەناردەکردندا..

هەندێ وڵات،پەنا دەبەنە بەر بڕیاری دابەزاندنی بەهای دراوەکانیان بەیٔامانجی هاندانی بەرهەمهێنانی نیشتیمانی، بۆیٔەوەی ڕێژەی گەشەی یٔابوری بەرزبکەنەوە وسنورێک بۆ بێکاری دابنێن لەڕێگای رەخساندنی هەلی کارەوە.

چەکێکی دوو سەرە:
هەندێ جار،لەبری یٔەوەی دابەزاندنی بەهای دراو ببێتە هۆی هاندانی بەرهەمێنانی ناوخۆ و گەشەی یٔابوری نیشتیمانی،بەڵام یٔەم هەنگاوە کاریگەری نێگەتیڤ و پێچەوانەی دەبێت. لەوانەیە یٔابوری بەرەو داکشانەوە ببات بەهۆی سەرهەڵدانی هەڵاوسانی لەڕادەبەدەر،کەوادەکات نرخی کەرەستەی خاو و سەرچاوەکانی ووزەو کارەباو سوتەمەنی زیاد دەکات،لەگەڵ یٔامێرو پێداویستییە هاوردەکراوەکاندا.
یٔابوری عێراق بەم بارودۆخەی یٔێستاوە،هەرگیز ناتوانێت گەشەی پێ بدرێت و بەرهەمێنانی ناوخۆ،ناتوانێت وەڵامی خواستی هەموەکی بداتەوە..
لەکاتێکدا عێراق ساڵانە،نزیکەی (48)ملیار دۆلار بەهای شمەک وکاڵای هاوردەکراو،پارە دەچێتە دەرەوەی وڵــــات.!

یٔەم سیاسەتە لەیٔابوری یٔەو وڵاتانەدا،دەکرێت پەیڕەو بکرێت کەکەرتی بەرهەمهێنانیان بەرزە،لەیٔاستی وەڵامدانەوەی خواستی هەمووەکی ناوخۆدایە،کێبڕکێ ی بەرهەمی هاوردەکراو دەکات لەڕووی نرخ وجۆری بەرهەمەوە.
پەیرەوکردنی یٔەم سیاسەتە لەیٔابوری وڵاتانی تازەپێگەشتودا کاری پێ دەکرێت،لەساڵانی پێشوودا هەریەکە لەیٔەرجەنتین و مەکسیک پەیڕەویان کرد و بوو بەهۆی سەرهەڵدانی هەڵاوسان و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان.!
کاریگەری لەسەر مووچەخۆران:
یٔاشکرایە نزیکەی (6)ملیۆن هاوڵاتی پشت بەو مووچەیە دەبەستن کە مانگانە بەسیفەتی فەرمانبەرو خانەنیشین و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەریدەگرن،یٔەگەر وادابنێن تێکڕای هەر خێزانێکی عێراقی پێنج کەس بن،واتە(30)ملیۆن هاوڵاتی ڕاستەوخۆ پشت بەمووچە دەبەستن،یٔەمەش ڕێژەی (70%)ی کۆی دانیشتوانی عێراق دەکات.بەم بڕیارە هێزی شت کڕینی داهاتی یٔەم خێزانانە دادەبەزێت و کاریگەری نێگەتیڤی دەبێت لەسەر بژێوی ژیانیان،یٔەگەر پاڵپشتی حکومی نەبێت، لەدابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانە، یٔەوا بەدڵنیاییەوە ڕێژەی هەژاری زیاتر دەبێت،کەلەیٔێستادا ڕێژەی (23.5%) ی دانیشتوان لەژێر هێڵی هەژارییەوەن.!
دەریٔەنجام:
بەهۆی ناسەقامگیری سیاسی و یٔابوری ویٔەمنی وتوڕەیی شەقام لەعێراقدا.وادەردەکەوێت یٔەم هەنگاوە تەنها لەزیادکردنی قەبارەی دیناردا دێتەدی.یٔامانجەکانی تری وەک گەشەپێدانی یٔابوری و زیادکردنی بەرهەم وپاشان هەناردە و ڕەخساندنی هەلی کار، سەرکەوتوو نابێت،لەماوەی کورتخایەندا.
لەلایەکی ترەوە،لەبەریٔەوەی سیاسەتی دارایی حکومەت بۆ ساڵی (2021) گۆڕانکاری بەسەردا دێت.مووچەی فەرمانبەران و جۆری دەرماڵەکان کەمدەکرێنەوە و خەرجی بەگەڕ سنوردار دەکرێت،یٔەم هەنگاوە لەگەڵ بوونی هەڵاوسان لەبازاڕدا یەکناگرێتەوە وجارێکی تر باری سەرشانی مووچەخۆران و چینی هەژاران قورستر دەکات.!

*یٔابوریناس

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە