کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەنگال لەنێوان رێکەوتن و زامێکی بەردەوامدا.

.

10:44 PM - 15/12/2020

لەتیف نێروەیی

وەک چون کێشەی شەنگال بەپلەی یەکەم بە کێشەی یٔێزدییەکان دادەنرێت، بەهەمان شێوە دەبێ یٔاماژە بەو ڕاستییەش بدەین کە چارەسەرکردنی کێشەکەش  بەبێ بەشداری راستەوخۆی هەموو پێکهاتەکانی یٔێزدییەکانی یٔەو شارە نایێتە دی.

بۆیە پێناچێ ڕێکەوتنی نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر دۆخی  شەنگال  یٔامانجەکانی خۆی بە سەرکەوتووانە بێنێتەدی بەبێ یٔەوەی لەیەکتێگەیشتن و رێکەوتن لەنێوان پێکهاتەکانی یٔێزدییەکان بکرێت، چونکە یٔێزدییەکانی شەنگال لەدوای جینۆسایدی یٔێزدییەکانی یٔەو شارە بونەتە پێنج بەش و، هەر یەکێک لەو بەشانە جیهانبینین وپلان و تێگەیشتنی تایبەت بە خۆیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شەنگال و دیاریکردنی یٔایندەو چارەنووسی شارەکەیان . 

کەواتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شەنگال پێویستە پرۆژەیێک  لەلایەن خۆدی یٔێزدییەکانەوە یٔامادەبکرێت و، ببێتە جێگای رەزامەندی هەموو پێکهاتەکانی یٔێزدییەکان، هەروەک ببێتە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی هەموو یٔێزدییەکان، بەپێچەوانەوە هەر پرۆژەیێک کە بەبێ بەشداری هەموو پێکهاتەکانی شەنگال بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، یٔەوا زیاتر  دەکەوێتە خانەی رێکەوتنێکی سیاسیانە و، بە  سەپاندنی یٔیرادەی بەشێک لە یٔێزدییەکان بەسەر بەشەکانی دیکەدا یٔەژماردەکرێت، یٔەمەش نەک نابێتە  هۆی ساڕێژکردنی زامی شەنگال وهێنانەکایەی چارەسەرکرنێکی ریشەیی بۆ کێشەی شەنگال، بەڵکو دەبێتە هۆی زیاتر پەرتەوازەکردنی یٔێزدییەکان، چونکە پێشتر یٔەم جۆرە مۆدێلە دوو جار تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتوو نەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە