کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەتوندوتیژیی هیچ بەدی نایەت

رێبوار ستار

02:40 PM - 14/12/2020

رێبوار ستار

 

ماوەی چەند ساڵێكە هەرێمی كوردستان بەدۆخێكی قەیراناویدا تێدەپەڕێت و ڕۆژبەڕۆژقەیرانەكان ئاڵۆزتر دەبن بەتایبەتی قەیرانی دارایی كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەبژێوی ژیانی خەلكەوە هەیە، ئەویش بەهۆی دواكەوتنی مووچەو پێنەدان ولێبڕین وپاشەكەوتی مووچەوە، كە وایكردوە ژیان وگوزەرانی  زۆربەی چین وتوێژەكان بەدەست  خەم و كێشەكانی رۆژانەیانەوە دەناڵێنن، چونكە زۆرترینی خەڵك مووچەخۆرن، بۆیە هۆكاری دواكەوتنی مووچە بۆچەند مانگێك ودواتر پاشەكەوتكردن ولێبڕینی ڕێژەیی لەمووچە نیگەرانی زۆری لای خەڵك ومووچەخۆران بەگشتی دروست كردووە، تاگەیشتۆتە ئەوئاستەی كاریگەری گەورەی لەسەر دۆخی دارایی بازاڕو وبازارگانی دروست كردوە بگرە بازرگانی وبازاڕ لەئاستێكدا وەستاوەو مووچەخۆریش ئەوەی ئێستا لای گرنگە پەیداكردنی ڕۆژانەی بژێوی ژیان بۆخێزانەكەی و پێداویستییە سەرەتاییەكانی ڕۆژانەیە، بەلایەكی تریشدا  رێكنەكەوتنی نێوان بەغداو هەرێم وناردنی نەوتی هەرێم لەبەرامبەر بڕەپارەی مووچەخۆراندا، ئەمەش هۆكارێكی گەورەیە وچارەسەرنەكرنی ئەم كێشەیەش ئەوەندەی تر مووچەخۆرانی نیگەران كردووە، تاكار گەیشتەئەوەی ناڕەزایی لەلایەن مووچەخۆرانەوە بەرزبۆوە بۆ داواكردنی مافەڕەواكانیان و شایستە داراییەكانیان، ئەمەش لەكاتێكدایە ئێستا وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم لەبەغدایە بۆدانوستان لەگەڵ حكومەتی عیراق بۆچارەسەرێكی گونجاوو كوتایهێنان بەم دۆخە، یەكێتی نیشتمانی كوردسانیش هەمیشە پشتیوانی تەوادەكات لە هەموومافێكی ڕەوای خەڵك ومووچەخۆران، كەبەشێوازێكی هێمنانەو مەدەنییانەو شارستانیانە داوابكرێت و هەمیشەش خۆی لەبەرەی كۆمەڵانی خەڵكدا دەبینێتەوەو داكۆكیكارێكی سەرسەختی خەڵكە لەڕێگەی نوێنەرەكانییەوەلە حكومەت و پەرلەمان.

ناڕەزایی وخۆپیشاندانی مووچەخۆران مافێكی ڕەوایە، بەڵام ئەوەی جێی داخە بەهەر هۆكارێك بێت ناڕەزایی مووچەخۆران لەلایەن هەندێك لایەن و كەسەوە گۆڕدرا بۆ خۆپیشاندانی توند، تائاستی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی و سوتاندنی دامەزراوە حكومییەكان و پرۆژەكانی كەرتی تایبەت، كە خزمەتی زۆریان بەهاووڵاتیان كردووە، ئەو ئاشوب و ئاژاوەیەش تەنها وتەنها بۆشاری سلێمانیە، جێی نیگەرانییە كە هەموو جارێك و بەناوی دەربڕینی ناڕەزایی و نیگەرانی لەقەیرانی دارایی، سیمای جوانی ئەم شارە ئەشێوێنرێت، بەبێ ئەوەی هیچ ئەنجامێكی هەێت، جگە لەماڵ وێرانی، بۆیە لەئێستاوە پێویستە تەواوی لایەنەسیاسییەكان لەڕێگەی گفتوگۆو دانوستانەوە چارەسەرێكی گونجاو بۆئەم دۆخە بدۆزنەوە و ژیانی ئاسایی خەڵك و مووچەخۆران بگەڕێتەوەدۆخی ئاسایی پێشتر، پێویستیشە لایەنەكان هەمووپێكەوە كار بۆ ئاوەدانكردنەوەو باشتركرنی بژێوی ژیانی خەڵك بكرێت و جارێكی تر سیماجوانەكەی سلێمانی وەك جاران بگەشێندرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە