کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵانە 90 هەزار كەس توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن

.

04:08 PM - 03/11/2015

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: ساڵانە لە ئێران 90 هەزار كەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن.
سەید محەمەد هادی ئەیازی بریكاری وەزیری تەندروستی ئێران، رایگەیاند: لە ئێران نەخۆشی شێرپەنجە تەشەنەی كردوە و لەو چوارچێوەیەدا ساڵانە 90 هەزار كەس گیرۆدەی ئەو نەخۆشیە دەبن. راشیگەیاند: لەو رێژەیە سێ هەزار و 400 كەسیان منداڵن.
بریكاری وەزیری تەندروستی ئێران راشیگەیاندوە: بێجگە لە شێرپەنجە نەخۆشییەكانی دڵیش پەرەیان سەندوە و لەسەدا 48 ی نەخۆشەكان لە ئێران بە هۆی نەخۆشی دڵەوە دەمرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە