کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی بەشداری کرد لە بانگەشەو پشتیوانی دیجیتاڵی (دیجیتاڵ یٔەدڤۆکەیسی )

.

10:19 PM - 05/12/2020

یٔەمڕۆ  ٥\١٢\٢٠٢٠ لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشی یەکەمی خولی بانگەشە و پشتیوانی دیجیتاڵی (دیجیتاڵ یٔەدڤۆکەیسی ) دەستی پێ کرد کە چوار بەشە و بەردەوامی دەبێت ،  لە چوارچێوەی کاری پرۆژەهاوبەشەکانە کە حزبەکانی یٔەندام لە ڕێکخراوەکانی  سۆسیالیست یٔنتەرناسێونال و هاوپەیمانی پێشکەوتوخواز تیادا بەشدارن ، کە لە لایەن سەنتەری یٔۆلف پالمە خولەکە بەڕێوە دەچێت و سەرپەرشتیارە وەک یٔۆرگانێکی سۆسیال دیموکراتی سوید ،  هەروەها هەڤاڵ سەرکەوت محمەد غەفوور بەرپرسی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک ڕێکخەرو سەرپەرشتیار و هەڤاڵ سەمیر یٔەمین نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان  لە سوید وەک سەرپەرشتیار بەشدار بوون .
تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان بانگەشە و پشتیوانی دیجیتاڵی لە ڕێگای تەکنەلۆژیای دیجیتاڵیەوە  کە یٔامراز و کەرەستی مۆدێرنن و لە یٔێستا و لە یٔایندەشدا دەبن بەبەشێکی  سەرەکی لە دروستکردنی پەیوەندیی نێوان هاوڵاتی ، کۆمەڵگا ، ڕێکخراوەکان وحزب و حکومەت و چۆنێتی یٔالوگۆڕکردنی بیروباوەڕ و زانیاری و گەیاندنی پەیام و داخوازی بۆ گۆڕانکاری و باشترکردنی بارودۆخی سیاسی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ و زیاتر لێکتێگەشتن و سود وەرگرتن لە یٔەزموونی ناوخۆیی و دەرەکی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە