.
09:45 PM - 05/12/2020
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی خەباتی نوێی پەرلەمانی و داکۆکیکردن لەماف و داخوازییەکانی کۆمەڵانی خەڵک بەتایبەت موچەی موچەخۆرانکراو تەئکیدلەپێویستی خستەگەڕی ھەوڵەکان کرایەوە بۆ باشترکردن ژیانی ھاووڵاتیان
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی قەیرانی دارایی و خراپی گوزەران و بژێوی خەڵک و ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شایستەداراییەکانی ھەرێم و دابینکردنی قوتی خەڵک بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و تەئکیدیکردەوە لەوەی یەکێتی لەسەنگەری خەڵکدا دەبێت و بەشێکی دانەبڕاوەو پارێزەری بەدیھێنانی خواستەکانیان دەبێت بۆئەوەش لە عێراق ھەموو ھەوڵ و توانایەکمان خستۆتەگەڕ بۆ ناردنی موچەی ھەرێم و دابینکردنی مافە داراییەکان و گەیشتن بەلێکتێگەیشتنێک کەچیتر موچەی خەڵکی کوردستان وەک فشاری سیاسی بەکارنەھێنرێت و نەکرێنە ئامرازو ، و داردەست بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەسیاسییەکان ، لەوڕووەشەوە گەشبینی خۆیپیشاندا بۆتێپەڕاندنی قۆناغەو سەرخستنی ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان .
لەبارەی رۆڵ و ئەرکی خەباتی پەرلەمانی لەمڕۆدا ھاوسەرۆک فراکسیۆنی یەکێتی راسپارد لەبەرەی گەل و لەگەڵ داخوازییەکانی خەڵک و موچەخۆران بن و ھەموورێگاو فشارێکی مەدەنی و شارستانی بگرنەبەر بۆ داکۆکیردن لەمافەکانیان و یەکێتییەکانیش وەک ھەمیشە ئەبێت لەبەرەی پێشەوەی ئەو شەڕە مەدەنی و پەرلەمانییەوەبن .
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتارانی یەکێتی بیروبۆچوونیان خستەڕوو دووپاتی خواستی فراکسیۆنی یەکێتییان کردەوە بۆ داکۆکیکردن لە مافی خەڵک و قوت و ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان.
KcPOlrqOra0
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە