کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا: ئازەربایجان بەچەكی ئێمە بەشێك لەخاكی وڵاتەكەی ئازاد كرد

.

08:29 PM - 05/12/2020

خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی روسیا تودەی رایگەیاندووە، لەماوەی 44 رۆژدا بەسیستمی سەربازی پێشكەوتووی توركیا ، حكومەتی ئازەربایجان توانی ناوچەی قەرەباغ ئازاد بكات.
خلوسی ئاكار ئەوەشی خستەڕوو ، ئازەربایجان لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی یەك نەتەوەدا كارەكانی ئەنجامداوە و توانیویەتی ئەو ململانێیانە یەكلابكاتەوە كە 30 ساڵە پێوەی گرفتار بوو ، وەزیری بەرگری توركیا راشیگەیاند: ئێستا هەموو جیهان باسی كاریگەری سیستمی چەكی توركی دەكات كە لەیەكلاییكردنەوەی ململانێكانی ئازەربایجاندا رۆڵی گەورەی هەبووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە