کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤاكسینی مۆدیرنا بەرگری هەمیشەیی دابین دەكات

.

12:31 PM - 05/12/2020

كۆمپانیای مۆدیرنا بڵاویكردەوە ڤاكسینی كۆمپانیاكەی تایبەت بە كۆرۆنا توانای دابینكردنی بەرگرییەكی درێژخایەنی هەیە و هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی مەترسیداری نیە و دەركەوتووە ڤاكسینەكە دژە تەنی هەمیشەیی بەرهەم دەهێنێت لەتەواوی تەمەنە جیاوازەكان لەوانە بەساڵاچووەكان.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پەیمانگەی نیشتمانی ئەمریكی بۆ نەخۆشیەكانی هەستیاری و نەخۆشیە گواستراوەكان دەركەوتووە لەكاتی تاقیكردنەوەی ڤاكسینی مۆدیرنا ئاستێكی بەرزی دژە تەن دروستبووە بۆ ماوەی سێ مانگ لەدوای وەرگرتنی ڤاكسینەكە.
كۆمپانیای مۆدیرنا ئاماژەی بەوەكرد دڵنیاییە دەتوانێت 20 ملیۆن ژەمە ڤاكسین تاكۆتایی ئەمساڵ لەئەمریكا دابین بكات و 100 بۆ 120 ملیۆن ژەمە ڤاكسین دابین بكات لەسەر ئاستی جیهان تا چارەكی یەكەمی ساڵی داهاتوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە