کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق بە پرۆژەیەكی نێودەوڵەتییەوە دەبەسترێتەوە

.

12:29 PM - 05/12/2020

 وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، وڵاتەكەی دەبێتە بەشێك لە پڕۆژەیەكی نێودەوڵەتی بۆ دروستكردنی رێگەی نێودەوڵەتی ئاوی و وشكانی بەوەش هەردوو كیشوەرەكانی ئاسیا و ئەوروپا پێكەوە دەبەستێتەوە.
ناسر حسێن شبلی وەزیری گواستنەوەی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سەباحی نیمچە رەسمی عیراق، رایگەیاند: عیراق دەبێتە چەقی پرۆژەی رێگەی ئاوریشم  كە رێگەیەكی بازرگانییە و بە زۆر وڵاتدا تێپدەپەڕێت .
وتیشی: لە ئەگەری تەواوكردنی بەندەری فاو و ئیمزاكردنی گرێبەستی پرۆژەكەدا لە رۆژانی داهاتوو و لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار، عیراق دەبێتە بەشێك لەو رێگەیە، كە چین كاری لەسەردەكات بۆ بەستنەوەی ئاسیا بە ئەوروپاوە، بەندەری فاو بە توركیاوە گرێدەدات و هێڵێكی پەیوەندی لە چینەوە بۆ پاكستان بەرەو بەندەری فاو بنیاددەنرێت لەرێگەی دەریاییەوە، دواتریش بە شەمەندەفەر بەرەو ئەوروپا دەچێت.  رونیشیكردەوە ئەو پرۆژەیە دەبێتە هۆی رەخساندنی هەزاران هەلی كار بۆ وڵات و داهاتەكانی نەوت هاوسەنگ دەكاتەوە بەهۆی ئەوەی پەیوەستە بە بەندەری فاو كە بەندەرێكی مەزنە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە