کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆباما: بۆ هێنانەدی بەڵینەكانی بایدن دەبێت ئەنجومەنی پیران ببەینەوە

.

11:24 AM - 05/12/2020

 باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا لە پشتیوانییەكانی بەردەوامە بۆ جۆ بایدن بەردەوامەو لەو چوارچێوەیەدا لە رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی و كەسە دیارەكانی ویلایەتی جۆرجیا كۆبۆوەو  داوای كرد هەوڵەكان بۆ سەرخستنی كاندیدی دیموكراتییەكان بۆ ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەكەی زیاتر بكرێت.  وتیشی: بردنەسەری ئەو بەڵێنانەی كە جۆ بایدن و جێگرەكەی بە دەنگەدەرانیان داوە بەشێكی زۆری پەیوەستە بە بەدەستهێنانی زۆرینەی كورسییەكانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لەلایەنە دیموكراتەكانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە