کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی جیهانی: پێویستە ڤاكسین بگاتە هەمووان

.

08:33 PM - 04/12/2020

سومەیا سوامیناسان گەورە زانایانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: جیهان ناتوانێت بگەرێتەوە بۆ باری سروشتی خۆی تا وڵاتانی دەوڵەمەند نەگەنە ئەو بڕوایەی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێویستیە نەوەك خێركردن.
تەئكیدیكردەوە بڕی 35 ملیار دۆلار پێویستە بۆ پشتیوانیكردنی پرۆگرامی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ پەرەپێدان و دابەشكردنی ڤاكسنی دژی كۆرۆنا كەئەو پارەیەش زۆر نیە بەراورد بە ترلیۆنەها دۆلار كە زیان بەئابووری جیهانی كەوتووە.
وتیشی: زیانەكان قەرەبوو دەكرێنەوە لەچەند رۆژێكدا ئەگەر هاتوو گەشتگردن و بازرگانی لەسەر ئاستی جیهانی بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە