کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی ئەوروپا ئامادەیە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیا

.

08:18 PM - 04/12/2020

توركیا بەنیازە هەفتەی داهاتوو مانۆڕی سەربازی لەنزیك دوو دورگەی یۆنان ئەنجام بدات و یەكێتی ئەوروپا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر توركیا دەكات.
چارل میشێل سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: یەكێتیی ئەوروپا ئامادەیە بۆ پەنابردنە بەر سەپاندنی سزابەسەر توركیادا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕەفتارەكانی ئەو وڵاتە و بەهۆی بەردەوامبوونی ڕەفتاری تاكلایەنە و گووتارە دووژمنكارییەكانی ئەنكەرە.
وتیشی: پێویستە یاری مشك و پشیلە كۆتایی بێت وەك ئاماژەیەك بۆ دووبارەبوونەوەی رۆیشتنی كەشتیەكانی توركیا بۆ گەڕان بەدوای غازی سروشتی لەئاوەكانی یۆنان.
سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا ئاماژەی بەوەكرد: كاروبارەكانیان بەشێوەیەكی ئەرێنی دیاریكرد و دەستیان درێژكرد و پێویستە توركیا بوەستێت لەرەفتارە نابەجێكانی و لەكۆبونەوەی یەكێتیی ئەوروپا لە10ی ئەم مانگە گفتوگۆدەكەن و ئەوان ئامادەن بۆ بەكارهێنانی ئەو رێگاچارانەی لەبەردەمیاندایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە