کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی یۆرۆ نەیشن راكێشرا

.

01:19 PM - 04/12/2020

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەشاری نیۆن-ی سویسرا تیروپشكی بۆ یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی خولی هەڵبژاردەكانی كیشوەرەكەی راكێشا و یارییەكی بەهێزو لوتكەش لەخۆدەگرێت.
بریارە رۆژی 6ی مانگی 10ی ساڵی داهاتوو یارییەكانی ئەو قۆناغەی یۆرۆ نەیشن لەیاریگای سان سیرۆی شاری میلانۆ دەستپێبكات، لەیەكەم یارییدا هەردوو یانەی ئیتاڵیاو ئیسپانیا بەیەكدەگەن كە بەهێزترین یاریی دەبێت، هەروەها یاریی دووەمی قۆناغی پێش كۆتایی لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیكا و فەرەنسا دەبێت و لەیاریگای یانەی یۆڤانتۆس لەرۆژی 7ی مانگی 7 دەكرێت.
یوفا وادەو كاتی بەرێوەچوونی یارییەكانی تریشی دیاریكردووە، كە رۆژی 10ی هەمان مانگ یاریی دیاریكردنی پلەكانی سێیەم و چوارەم دەكرێن و یاریی كۆتاییش لەهەمان رۆژ بەرێوەچێت.
جێگەی باسە ئەمە دووەمین خولی هەڵبژاردەكانی ئەوروپایە بەرێوەدەچێت كە لەخولی رابردودا هەڵبژاردەی پورتوگاڵ توانی نازناوەكە دەستەبەربكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە