کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێرێز جێگرەوەی زێدانی دیاریكرد

.

01:18 PM - 04/12/2020

سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە: فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید، بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی یانەكەی بەنیازی دورخستنەوەی زەینەدین زێدانی راهێنەرەو جێگرەوەشی بۆ دیاریكردووە.
هەرچەندە رۆژی پێنج شەممە زێدان و یاریزانانی ریاڵ مەدرید بەڵێنی ئەوەیان بەسەرۆكی یانەكەیان داوە كە لەیارییەكانی داهاتوو ئەنجامی باش تۆمار دەكەن و كۆتایی بەو بارودۆخە خراپە دەهێنێن، بەڵام سەرۆكی ریاڵ مەدرید بەشێوەیەكی نهێننی لەگەڵ ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری پێشووی تۆتنهام لەگفتوگۆدایە و باس لەگەیشتنە رێككەوتنی نێوانیشیان دەكرێت، بۆیە یاریی داهاتووی یانەكە لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كراوەتە مەرج بۆ مانەوەی زێدان، كە رووبەڕووی یانەی بوروسیا منشنگلادباخ دەبنەوە و تەنیا بردنەوەش دەیانگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی خولەكە.
هەروەها مەرجی دووەمی پێرێز دوو یاریی ترە لەخولی یانەكانی ئیسپانیا، بۆیە پێویستە ریاڵ مەدرید لەهەردوو یاریی داهاتوویدا بەرامبەر یانەكانی سیڤیلیەو ئەتڵەتیكۆ مەدرید براوەبێت، ئەگەر لەو یاریانەش سەركەوتوو نەبێت، ئەوا راستەوخۆ دووردەخرێتەوە و پۆچیتینۆ دەخرێتە جێگەی.
جێگەی باسە: ریاڵ مەدرید لەپێنج یاریی رابردوویدا تەنیا یەك بردنەوەی تۆماركردووە و لەم وەرزە ئاستێكی خراپ پێشكەش دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە