کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جۆ بایدن: ڤاكسینی كۆرۆنا بێ‌ بەرامبەر بەسەر ئەمریكاییەكاندا دابەش دەكەین

.

01:12 PM - 04/12/2020

جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەدا دوای ئامادەبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا و وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەری،  گەرەنتی ئەوە دەكەن بەشێوەیەكی یەكسان و دادپەروەرانە و بێ بەرامبەر بگاتە دەست هەموو ئەمریكاییەكان و بەسەریاندا دابەش بكرێت.
هاوكات ئەنتونی فاوچی كە  یەكێكە لە پسپۆرانی بواری نەخۆشیە گوازراوەكان لە ئەمریكا ئاماژەی بەوەداوە كە هەر هاوڵاتییەكی ئەمریكی تەندروست دەیەوێت ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاربهێنێت لەساڵی داهاتوودا لەدەرمانخانەكان بەردەست دەبێت و دەتوانێت بەكاری بهێنێت.
ئەنتۆنی فاوچی ئاماژەی بەوەشداوە كە گرفتەكە لەوەدایە كە چۆن بتوانرێت هاوڵاتیان ڕازیی بكرێن بۆئەوەی بەكارهێنانی ڤاكسینەكە دوابخەن و لە قۆناغی یەكەمدا ئەو كەسانە بەكاری بهێنن كە پێویست دەكات و مەترسی توشبوونیان لەسەرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە