کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جووتیار عادل: كەی پارەكەی بەغدا هات قەرزەكەی لێدەدرێتەوە

.

06:25 PM - 02/12/2020

جووتیار عادل: كەی پارەكەی بەغدا هات قەرزەكەی لێدەدرێتەوە
جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، حكومەتی هەرێم 205 ملیۆن دۆلار بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران قەرز دەكات‌و كەی پارەكەی بەغدا نێردرا، ئەوكاتە قەرزی خاوەن قەرزەكانی لێدەدرێتەوە.
جووتیار عادل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێم تەنها 400 ملیۆن دۆلاری وەكو داهات هەیە‌و 355 ملیۆن دۆلار كورتهێنانی بۆ دابەشكردنی مووچە هەیە، بۆیە حكومەت بڕیاریداوە بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانە نزیكەی 205 ملیۆن دۆلار قەرز بكات، هەركاتێكیش پارە لە بەغداوە نێردرا دەدرێتەوە بە خاوەن قەرزەكان.
وتیشی، ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت 265 ملیۆن دۆلارە، لەوبڕەش 205 ملیۆن دۆلاری دەدرێتەوە بە قەرز‌و 60 ملیۆن دۆلاری دەمێنێتەوە، كە دەخرێتەسەر داهاتی مانگی داهاتوو.
لە وەڵامی پرسیارێكیشدا سەبارەت وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11، وتەبێژی حكومەتی هەرێم هیچ ئاماژەیەكی بەوە نەكرد، كە ئایا پێش كۆتایی ئەمساڵ مووچەی مانگی 11 دابەش دەكرێت یاخود نا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە