کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی 11 دیاریكرا

.

06:21 PM - 02/12/2020

لە سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی 11 دیاریكرا
نرخی یەك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لە سلێمانی بۆ مانگی 11 لەنێوان 5 هەزار‌و 500 دینار بۆ 7 هەزار دینار دەبێت.
ئەمڕۆ لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبوەوە، بۆ دیاریكردنی نرخی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی (11)، دوای هەڵسەنگاندن بەپێی كاتژمێرەكانی كاركردنیان، نرخی ئەمپێرێك لە نێوان 5 هەزار و 500 دینار بۆ 7 هەزار دینار دەبێت، بەڵام  بەهۆی سوتانی محەویلەیەكی وێستگەی 132 كەی ڤی باشور لە سلێمانی موەلیدەی هەندێك گەڕەك و ناوچە لە باشوری سلێمانی زیاتر كاری كردوە، لەبەرئەوە‌ نرخی مۆلیدە لەو گەڕەكانە زیاتر دەبێت،  بەوپێیەش نرخی ئەمپێڕێك كارەبا لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاواز دەبێت.
سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی  12، هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، لە كۆبونەوەكەشدا ئەوە دووپاتكرایەوە كە پێویستە دوای كوژانەوەی كارەبای نشتیمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی سزایی یاسایی دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە