کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی رافیدەین 50 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە هاوڵاتیان

.

06:18 PM - 02/12/2020

بانكی رافیدەین 50 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە هاوڵاتیان
بانكی‌ رافیدەینی‌ عێراقی بڕیاریدا تاوەكو 50 ملیۆن ملیۆن دینار قەرز بداتە هاوڵاتیان بۆ دروستكردنی‌ خانوو و یەكەی‌ نیشتەجێبوون و نۆژەنكردنەوەیان.
نووسینگەی‌ راگەیاندنی‌ بانكی‌ رافیدەین لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەدا، بەپێی‌ شوێنی‌ جوگرافی‌ هاوڵاتیان و فەرمانبەران دەتوانن داواكاری‌ بۆ وەرگرتنی‌ قەرز بەبڕی‌ 50 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران‌و 30 ملیۆن دینار بۆ ئەو كەسانەی‌ فەرمانبەر نین، پێشكەش بكەن.
ئەوەشی ڕوونكردۆتەوە، كە قەرزەكە بۆ دروستكردنی‌ خانوو و یەكەی‌ نیشتەجێبوون و نۆژەنكردنەوە دەدرێت‌و ڕێژەی سوودەكەشی لەسەدا پێنجە.
بانكی‌ رافیدەین لقەكانی‌ لە بەغدا‌و شارەكانی‌ تر راسپارد كە ئاسانكاری‌ بۆ هاوڵاتیان و فەرمانبەران بكەن بۆ ئەوەی قەرزەكە بدەن بە هاوڵاتیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە