کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی نەوتی عیراق لەمانگی رابردوودا 3.4 ملیار دۆلار بووە

.

06:16 PM - 02/12/2020

 داهاتی نەوتی عیراق لەمانگی رابردوودا 3.4 ملیار دۆلار بووە
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرای دەكات، لەمانگی رابردوودا 81 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە‌و كۆی داهاتەكەشی نزیكەی 3 ملیار‌و 400 ملیۆن دۆلار بووە.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای سۆمۆ، لەمانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا 81 ملیۆن‌و 262 هەزار‌و 376 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە، لەو بڕەش 78 ملیۆن‌و 190 هەزار بەرمیلی لە كێڵگەی نەوتییەكانی ناوەڕاست‌و باشوورەوە هەناردەكراوە، لە كێڵگەكانی كەركوكیشەوە 2 ملیۆن‌و 819 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە، جگە لەوەش 252 هەزار‌و 763 بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن كراوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە، لەمانگی رابردوودا تێكڕای هەناردەكردنی نەوت رۆژانە 2 ملیۆن‌و 709 هەزار بەرمیل بووە‌و نرخی یەك بەرمیل نەوتیش بە 41 دۆلار‌و 778 سەنت فرۆشراوە، بەوپێیەش كۆی داهاتی نەوت بۆ مانگی رابردوو 3 ملیار‌و 394 ملیۆن‌و 988 هەزار دۆلار بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە