کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە ركابەری لەسەر گواستنەوەی هالاند دەكات

.

01:36 PM - 02/12/2020

یانەی بەرشەلۆنە بووە ركابەرێكی تری بەهێزی دەستەبەركردنی تواناو لێهاتووی ئیرلینگ هالاندی یاریزانی بوروسیا دۆرتمۆند، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی دەكات بەتایبەت دوای ئەوی لەمانگی یەكی ئەمساڵەوە پەیوەندی بەو یانە ئەڵمانییەوە كردووە، هالاند بۆتە جێگەی سەرنجی زۆربەی یانە بەهێزەكانی ئەوروپا، كە تائێستا لەم وەرزەی خول و پاڵەوانێتییەكاندا لە 14 یاریی بوروسیا دۆرتمۆند بەشدار بووەو توانیویەتی 17 گۆڵیش تۆماربكات، ئەمەش ركابەری نێوان یانەكانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس و پاریس سان جێرمان لەگەڵ مانچستە یونایتد و مانچستەر سیتی زیاتر كردووە بۆ ئیمزاكردنی بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانە، سەرەرای ئەوەی بەرپرسانی دۆرتمۆند رایانگەیاندووە پارێزگاری لەمانەوەی دەكەن و دەستبەرداری نابن، شارەزایانیش پێیانوایە نرخی هالاند لەمیركاتۆی زستانە لە 100 ملیۆن یۆرۆ زیاتر دەبێت، بۆیە بەشێك لەو یانانە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستیكردووە، ناتوانن بۆندی لەگەڵ ئیمزا بكەن، جێگەی باسە وەرزی رابردوو هالاند لەگەڵ هەردوو یانەی رێدبۆڵ سالزبۆرگ و دۆرتمۆند لە 40 یاریدا بەشداربووەو توانیویەتی 44 گۆڵ تۆماربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە