کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید چەند ژمارەیەكی پێوانەیی خراپی تۆماركرد

.

01:34 PM - 02/12/2020

یانەی ریاڵ مەدرید سەرەرای شكستەكەی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لەدەستدانی سێ خاڵی گرنگ، چەند ژمارەیەكی پێوانەیی خراپی لەمێژویدا نوسیەوە، سەرچاوەكانی هەواڵ پاش ئەو دۆڕاندنەی بەرامبەر یانەی شاختار دۆنیتسك بّڵاویانكردۆتەوە پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید متمانەیی بەزێدانی راهێنەر نەماوەو بریارە لەماوەیەكی نزیكدا لەئەركەكەی دووری بخاتەوە، بەتایبەت یانەكەی لەسەرجەم خولەكان بەتایبەت لالیگاو چامپیۆنس لیگ دووچاری شكستی چاوەڕوان نەكراو بووەتەوە،  هەروەها ئەو دۆڕاندنە ریاڵ مەدریدی كردە خاوەن چەند ژمارەیەكی پێوانەیی خراپ، كە دیارترینیان لەمێژوویدا بۆ جاری یەكەمە لەقۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ نۆ گۆڵی لێ تۆماربكرێت، ریكۆردێكی تر ئەوەیە یانەی شاختار بووە سێیەم یانە لەمێژووی خولی یانە پاڵەوانەكان لەقۆناغی كۆمەڵەكاندا لەهەردوو یاری چون و گەرانەوە بەرامبەر ریاڵ مەدرید براوەبێت، كە لەپێشووداو لەساڵی 2008 یانەی یۆڤانتۆس و لەساڵی 2018 یانەی سسكا مۆسكۆ هەردوو یاریان لەیانەی شاهانە بردۆتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە