کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵەتیكۆ مەدرید بەرامبەر پاڵەوانی وەرزی رابردوو یەكسانبوو

.

01:33 PM - 02/12/2020

یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەكۆتایی نزیك دەبێتەوەو ركابەرییەكانی جەولەی پێنجەم و پێش كۆتایی خولەكە دەستیپێكردو بەهێزترین و یاریی لوتكەی لەخۆگرت، كاتێك لەگروپی یەكەم یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید لەیاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكەی كرد، یاریزانانی ئەتڵەتیكۆ كە لەنێو یاریگای خۆیان یاریان دەكرد لەگەڵ دەستپێكردنی یارییدا بەئاستێكی بەرز درەكەوتن و باڵادەستبوون، لەدەقیقەی 26 و لەرێگەی جواو فیلیكس بوونە خاوەن گۆڵێك، لەبەرامبەردا یانەی بایرن میونشن لەدوای ئەو گۆڵە هەوڵیدا ئاست و ئەنجامی یارییەكە بەسودی خۆی بگۆرێت بەڵام لە گێمی یەكەم سەركەوتوو نەبوون، لەگێمی دووەم یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵەكانیان بۆ تۆماركردنی گۆڵ زیاتر كرد، یانەی بایرن میونشن سەرەرای هەوڵەكانی ئەتڵەتیكۆ مەدرید بۆ تۆماركردنی گۆڵی دڵنیایی بردەوە، باشتر دەركەوتن و ئاستی یارییەكەیان بەسودی خۆیان گۆری و ئەنجامی یاریەكەشیان هاوسەنگ كردەوە، كاتێك لەدەقیقەی 86 ناوبژیوان پەنالتییەكی بۆ هەژماركردن و تۆماس مۆلەر-یش لەجێبەجێكردنی سەركەوتوو بوو گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد، لەكۆتایدا یارییەكە بەیەكسانبوون و بەگۆڵێك بۆ هەر لایەك تەواو بوو، دوای ئەو یەكسانبوونەش بایرن میونشن 13 خاڵ پێشەنگی گروپی یەكەمی گرتووەو بەپلەی یەكەم بۆ قۆناغی داهاتوو سەركەوتووە، ئەتڵەتیكۆ مەدریدیش بە 6 خاڵ لەپلەی دووەم دێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە