کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كتێبی (لە پشت دەرگا داخراوەكان)ی ئارێز عەبدوڵا بڵاوكرایەوە

.

12:42 PM - 02/12/2020

 كتبَیی (لە پشت دەرگا داخراوەكان – هەولێر دیاربەكر) كە بەشێكە لە (زایەڵەی تەمەن)ی ئارێز عەبدوڵا، لە دووتوێی زیاتر لە(٤٠٠) لاپەرە كەوتە بەردیدەی خوێنەران، نووسەر لەم كتێبەیدا بیرەوەرییەكانی لە زیندانەكانی هەولێر، هەكاری و دیاربەكر و پێشمەرگایەتی دەگێڕێتەوە، بەڵام بەستایلێكی ئەدەبی سەرنجراكێش، چونكە رووداوەكان پەیوەندییەكی توندو تۆڵیان بەیەكەوە هەیە و رێكەوتەكانی سەر رێگای خەباتی نوسەر هێندەی تر بابەتەكانی بەیەكترییەوە بەستۆتەوە، ئاساییە گەر بووترێت (لە پشت دەرگا داخراوەكانی هەولێر و دیاربەكر) رۆمانێكی روداوە راستەقینەكانی هەشتاكانی سەدەی رابردووە.  لەم رۆمانە بیرەوەرییەدا نوسەر نەك هەر خۆی، بەڵكو خوێنەریش بە خێرایی بەرەو دواوە دەگێڕێتەوە، زۆر بە وردی باسی زیندانەكان، ژیانی پێشمەرگایەتی، سنورە دەستكردەكانی هەر سێ دەوڵەتی عیراق و ئێران و توركیا و هەلومەرجەكانی سەردەمی ئەنفال دەكات.، ئەم كتێبە گێڕانەوەی رووداو گەڵێكی باشور و باكوری كوردستانە. ئەم كتێبە نوێیەی (ئارێز عەبدوڵا) گێڕانەوەی بەسەرهاتگەلێكی یەك لە دوای یەكی چیڕۆك ئاسان، رووداوەكان بە رایەڵەیەكی پتەو بەیەكەوە نوساون و تەواوكەری یەكدین،  سەرەداوەكەیان لە پشت دەرگا قفڵدراوەكانی زیندانی (ئەمن)ی هەولێر دەست پێدەكەن، درێژدەبنەوە و بەو دیو دەرگا داخراوەكانی زیندانەكانی شەمزیان، هەكاری و دیاربەكردا رەتدەبن و تخوبی سێ دەوڵەتی داگیركەر دەبەزێنن. ناوەڕۆكی ئەم كتێبە، نە ڕۆمان و نە چیڕۆكی ئەدەبین، بەڵكو هاتنە گۆو زایەڵەی خامەی رێبوارێكی رۆژگارە سەختەكانن، رووداو و رێكەوتەكانی رێگا، بوونەتە گرێی بەیەكەوە بەستنەوە و هەوێنی ئەم بەرهەمە.

1111.jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە