کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ‌ مووچە دابەشدەكرێت

.

11:05 AM - 02/12/2020

حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە سبەینێوە دەست بە بەداشكردنی مووچە دەكرێت،  لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژە بەوەكراوە كە بەدەوام لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە سەر هێڵ و بەڵێنی داوە بابەتی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بكرێت، حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە ئەگەر لە بەر هەر هۆیەك لە كاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كورتهێنانە بە قەرز دابین دەكات تا بڕە مووچەی تەرخانكراو لە بەغدا دەگات و دواتر  پارەكەی بەغدا لە بری قەرزەكە دەدرێتەوە، بۆیە لە سبەینێ‌ دەست بە مووچە دابەشكردن دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە