کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە

.

07:06 PM - 01/12/2020

لە هەولێر، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چاویكەوت بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، لەكۆبوونەوەیەكدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و لێكەوتەكانی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڤید 19 بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا و قەیرانی دارایی كە دۆخێكی سەختی هێناوەتە ئاراوە و كاریگەرییەكی نەرێنی كردووەتە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان، كێشەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی عێراق و گفتوگۆ و هەوڵی چارەسەركردنیان و چەند پرسێكی تریان تاوتوێ كرد.
هەردوولا تەئكیدیان لە گرنگی و پێویستیی یەكڕیزی و تەبایی و هاریكاریی نێوان لایەن و پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و سەختییەكان و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكانی قۆناغەكە و داهاتوو كردەوە.

8wYtuGn8YzY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە